ڕۆژی هەینی ٢١ی بەفرانبار، کاک سەید ئەحمەد باباخانی، کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەرەوەری خەڵکی ئاوایی گەلێن سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بەهۆی بەساڵاچوویی لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
سەید ئەحەمد کەسێکی زانا و خوێندەوار و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.
لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧ی هەتاوی و خەباتی چەکداری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دژی ڕێژیمی ئێران، ماڵ و مڵکەکەی وەکوو بنکەیەکی هێزی پێشمەرگە بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.