ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع ڕێبه‌ری نوێی سووریه له دانیشتنی خۆی له‌گه‌ڵ نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆکوه‌زیرانی لوبناندا ڕایگه‌یاندووه: "ڕێژیمی ئێران زیانی زۆری به سووریه گه‌یاندووه و حیزبوڵڵا برینێکی گه‌وره‌ی به سه‌ر ئێمه‌وه به‌جێ هێشت".
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی لوبنانی له سه‌ر نێوه‌رۆکی دانیشتنه‌کانی نێوان ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع و نه‌جیب میقاتی بڵاویان کردووه‌ته‌وه؛ دوو لایه‌ن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بابه‌تی گرینگی نێوان هه‌ر دوو وڵات گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتن و چوارچێوه‌یه‌کی نوێیان بۆ پێوه‌ندیی دوولایه‌نه دیاری کردووه که له ڕوانگه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و باوکی زۆر دوورە.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه کردووه هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتوون که چه‌ندین کۆمیته‌ی هاوبه‌ش بۆ به‌دواداچوونی بابه‌ته گرینگ و جێگای سه‌رنجه‌کان پێک بێنن که گرینگ‌ترینیان دۆسییه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌کان له لوبنانه که ڕێژه‌یان ده‌گاته نزیک به یه‌ک میلیۆن و نیو په‌نابه‌ر.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، هه‌روه‌ها دیداری نێوان به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی لوبنان و سووریه به مه‌به‌ستی وتووێژ له‌سه‌ر بابه‌ته ئه‌منییه‌تییه‌کانی نێوان دوو وڵات به‌ڕێوه چووه.
هه‌روه‌ها یه‌کێک له خاڵه‌کانی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه سه‌رنجدانه به جموجۆڵی گرووپه تێرۆریستییه‌کان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌وڵه تێرۆریستییه‌کانیان.
به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع و نه‌جیب میقاتی له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون ئازادکردنی به‌ندکراوانی سووری له به‌ندیخانه‌کانی لوبنانه.