کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە سەوڵاوا

11:35 - 13 بەفرانبار 2724

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، کاک ئەحمەد حەبیبی کوڕی عەبدولکەریم و خەڵکی گوندی مازی بن، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ئەندامێکی دڵسۆز و جێگەی باوەڕی خەڵکی ناوچەکە بوو کە ماڵەکەی جێگای حەوانەوەی کادر و پێشمەرگەکانی حیزب بوو.

ناوبراو شاعیرێکی نەتەوەیی بوو کە بە شێعرەکانی خەبات و هەڵسوکەوتی پێشمەرگەی دەهۆنیەوە؛  کاک ئەحمەد ساڵی ۹۱ دەسبەسەر کرا و ئازار و ئەشکنجەی زۆریان دا و لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا شێعرەکانی کەوتنە دەستی ڕێژیم.

کاک ئەحمەد هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.