کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە مەهاباد

12:06 - 23 بەفرانبار 2724

پێشمەرگەیەکی پێشوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی عوسمان ئیسماعیلزادە خەڵکی ئاوایی قاڵوێ زیندان لە ناوچەی گەورکایەتیی مەهاباد بەهۆی نەخوشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک عوسمان لە ساڵەکانی ٦٧ تا ٧٠ی هەتاوی لە ڕێزەکانی هێزی پێشمەرگەدا بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.