ڕێکخراوی به‌رگریی له ڕه‌وتی ئازادی زانیارییەکان له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا سه‌رنجی خستووەتە سەر سه‌رکوتی ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکان له ئێران له ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی‌دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی‌دا، ٣٨٥ لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و ئه‌منییه‌تی له لانیکه‌م ٢٥٦ ڕۆژنامه‌نووس و میدیا کراوه، سزای به‌ندکران بۆ ١١ ڕۆژنامه‌نووس جێبه‌جێ کراوە و ٣٦ چالاکی میدیایی و ڕۆژنامه‌نووس ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
هه‌روه‌ها ڕێژیمی ئێران دژی ڕۆژنامه‌وانان و چالاکانی ماڵپه‌ڕ و میدیاکان به گشتی سزای ٦٩ ساڵ و ١٠ مانگ به‌ندکران، لێدانی ١١٠ قامچی و زیاتر له ٢٠٠ میلیۆن تمه‌ن سزای نه‌ختی ده‌ر کردووه.
"بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بێ بنه‌ما" به ٢٠٥ جار زۆررترین تۆمه‌تی وه‌پاڵدراو دژی ئەو توێژه بووە و لانیکه‌م ٤١٠ خاڵی مافی یاسایی ئه‌وان له‌لایه‌ن ناوه‌نده به‌ناو دادوه‌ریی و ئه‌منییه‌تییه‌کانی ڕێژیمه‌وه پێشێل کراوه.
ڕێکخراوی به‌رگریی له ڕه‌وتی ئازادی زانیارییەکان باسی له‌وه کردووە که عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕێژیم فه‌رمانی سه‌رکوتی بۆ ڕۆژنامه‌وانان، میدیاکان و به‌کارهێنه‌رانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌رکردووه و زیاتر ده‌ستی ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی بۆ سه‌رکوت و ده‌مکوتی ئه‌و توێژه ئاوه‌ڵا کردووه.
ئه‌و ڕێکخراوه ساڵی ٢٠٢٤ی به ساڵێکی پڕ له ڕووداوی دژوار بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و هه‌واڵده‌رییه‌کان و ئاستی بێوێنه له سه‌رکوتی ڕۆژنامه‌وانانی ژن له ئێران‌دا له قه‌ڵه‌م داوه.