ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانبار، دایە عەزیزە بایزیدیان، خەڵكی ئاوایی تەوریوەر لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە عەزیزە ژنیکی دڵسۆز، نیشتمانپەروەر، پێشمەرگەدۆست و حیزبدۆست بوو.
ساڵانە بە چەندین جار تیمی پێشمەرگە و ھێزیش لە باخەکانیان ماوەتەوە و زۆر بە دڵفراوانی و میھربانی ئەوەندی پێ کراوە لە خزمەت کادر و پێشمەرگەی حیزبدا بووە و زۆر جاریش ئەمانەتی بۆ جێبەجێ کردوون.
تەرمی دایە عەزیزە لە ئاوایی تەوریوەر و لە نێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.