ڕۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست نووسیویه‌تی: " له مانۆڕی ئه‌م دواییانه‌دا سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی سپای پاسداران له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له مانگی ڕه‌زبه‌ردا هێرشی کرده سه‌ر ئیسرائیل، به چۆنایه‌تییه‌کی زۆر خوارتر و لاوازتر ده‌رکه‌وتووه".
به‌پێی ڕاپۆرتی واشنگتۆن پۆست، ئه‌و چه‌کوچۆڵه‌ی که سپای پاسداران له‌و مانۆڕه‌دا نمایشی دا زۆربه‌یان هه‌مان چه‌کوچۆڵ بوون که له هێرش بۆ سه‌ر ئیسرائیل که‌ڵکی لێ وه‌رگیرابوو و کاراییه‌کی ئه‌وتۆیشیان نه‌بوو.
واشنگتۆن پۆست هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کردووه؛ مانۆڕگه‌لێک که به مه‌به‌ستی نیشاندانی هێز به‌ڕێوه ده‌چن ڕه‌نگه به پێچه‌وانه‌وه خاڵه لاوازه‌کان زه‌ق بکاته‌وه".
عه‌لی محه‌ممه‌د نایینی وته‌بێژی سپای پاسداران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه هه‌ندێک که‌س پێیان وایه له هێرشی ئیسرائیل‌دا سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیمان لاواز بووبێت به‌ڵام ئێمه هه‌تا ئێستا بۆ یه‌ک ڕۆژیش له به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ک ڕانه‌وه‌ستاوین و سیسته‌می به‌رگریمان به‌هێزتر و کاراتر له جارانه.
هه‌روه‌ها نایینی له بانگه‌شه‌یه‌کی به ته‌واوه‌تی درۆ و چه‌واشه‌کارانه‌دا وتوویه‌تی: "ئێمه هیچکات شکستی زانیارییمان له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه به‌رنه‌که‌وتووه".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا حوسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای پاسداران و ئه‌میرعه‌لی حاجیزاده فه‌رمانده‌ی هێزی هه‌وافه‌زای ئه‌و ڕێکخراوه‌یه، ڕۆژی ٢١ی به‌فرانبار، په‌رده‌یان له سه‌ر "شاری مووشه‌کیی نوێ" لا داوە.
ئه‌و بانگه‌شه و لێدوانانه‌ی سپای پاسداران له کاتێکدایه به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ی نیزامی و زانیارییه و‌رده‌کان، ئیسرائیل نزیک به ته‌واوی سیسته‌می مووشه‌کی له‌وانه؛ سیسته‌می مووشه‌کیی ئێس ـ ٣٠٠ و ناوه‌ندێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی نهێنی و شارا‌وه‌ی ناوکیی ڕێژیمیان له هێرشی ٥ی ڕه‌زبه‌ردا له‌نێو بردووه.
شایانی باسه ئه‌فشوون ئۆستوار، مامۆستای زانکۆ له بواری کاروباری ئه‌منییه‌تی میللی له زانکۆی باڵای هێزی ده‌ریایی کالیفۆرنیا، له‌مه‌ڕ مانۆڕی سپای پاسداران وتوویه‌تی: "ئێران ته‌واوی کارته‌کانی خۆی نیشان دا و له شه‌ڕی ڕێژیم دژی ئیسرائیل هێزی نیزامیی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی خسته ڕوو و ئه‌وه‌ی سه‌لماند به‌و ڕاده‌یه‌ی که خه‌ڵک لێی ده‌ترسێت، به‌هێز نییه".
سپای پاسدارانی ڕێژیم له مانۆڕێکی له‌م دواییانه‌دا له‌ژێر ناوی "په‌یامبه‌ری ئه‌عزه‌م ١٩" له ڕێکه‌وتی ١٧ی به‌فرانباره‌وه بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ به‌ڕێوه برد.
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی ڕایگەیاند، هێرشێکی سێ بڕگەیی کردووەتەوە سەر ناوەندە نیزامییەکانی سپای پاسداران لەنێو خاکی ئێران و ئەرتەشی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگه‌یاندبوو که مەبەست له‌و هێرشه تۆڵەکردنەوەیه به‌نیسبه‌ت هێرشی ڕێژیم بۆ سەر خاکی ئیسرائیل.
جێگای باسە لەو هێرشەدا هەر سێ ناوەندی پەدافەندی ئاسمانیی سپای پاسداران لە تاران، ئیلام و خووزستان کرایه ئامانج و به ته‌واوه‌تی له‌نێو چوو.