ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه، بەندکراوێک بە ناوی فه‌رزانه بیجنیپوور، له به‌ندی سزا گشتییه‌کانی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌کی وه‌رامین، به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشکییه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار بڵاو کراوه‌ته‌وه ئه‌و ژنه به‌ندکراوه له کاتی تێکچوونی باری ته‌ندروستییدا ڕووی له به‌شی بێهداری ئه‌و به‌ندیخانه‌یه کردووه به‌ڵام دوکتۆری ئه‌و به‌شه گرینگی پێ نه‌داوه و وتوویه‌تی به درۆ خۆی نه‌خۆش کردووه و ته‌نیا یه‌ک حه‌بی هێورکه‌ره‌وه‌ی پێ داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه، فه‌رزانه بیجنیپوور چه‌ند کاتژمێر دواتر بێهۆش بووه و له دوای ڕاگواستنی بۆ بێهداری گیانی له‌ده‌ست داوه.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "به‌ندکراوانی به‌ندی ٦ی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ک به‌نیسبه‌ت هه‌ڵسوکه‌وتی نابه‌جیی کادره ده‌رمانییه‌کان و به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه مانیان له خواردن گرتووه".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌و ڕێکخراوه له مانگی سه‌رماوه‌زدا ڕاپۆرتێکی له‌ژێر ناوی "به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ک، جه‌هه‌نده‌مێک بۆ ژنان و منداڵان" بڵاو کرده‌وه که تێیدا باس له دۆخی کاره‌ساتباری به‌ندکراوان له بواری پزشکی و ده‌رمانییه‌وه کرابوو.
له ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندین ڕاپۆرت له‌مه‌ڕ هۆشداریی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشکی به به‌ندکراوان له بەندیخانەکانی ئێران‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه و ئاماژه به پێشێلکردنی مافی به‌ندکراوان و پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشکی کراوه.