باڵوێزی ئیسرائیل له ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌ییدا وتی: "حیزبۆڵڵا به هاوکاری ڕێژیم خه‌ریکه توانایی خۆی به ده‌ست دێنێته‌وه و ڕیزه‌کانی خۆی ڕێک ده‌خاته‌وه".
دێنی دانوون باڵوێزی ئیسرائیل له ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌ییدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه حیزبۆڵڵا هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددییه بۆ سه‌ر ئیسرائیل و سه‌قامگیری ناوچه‌که و له‌و بواره‌وه وتی: "ئه‌و گرووپه به هاوکاری و پشتیوانی ڕێژیمی ئێران هه‌وڵ ده‌دات هێزی خۆی کارا بکاته‌وه بۆ دژایه‌تی ئیسرائیل و تێکدانی سه‌قامگیریی ناوچه‌که".
باڵوێزی ئیسرائیل له ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌ییدا له دووتوێی نامه‌یکدا بۆ شۆرای ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی نووسیویه‌تی: "له ده‌ورانی دوای ئاگربه‌سته‌وه چه‌ندین جار هه‌وڵ دراوه چه‌کوچۆڵ و پاره بۆ حیزبۆڵڵا به‌ڕێ بکرێت" و له‌و بواره‌وه ئاماژه‌ی به ورده‌کارییه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و بابه‌ته نه‌داوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاسۆشیتێدپرێس به ئاماژه‌دان به هاوکاریی ماڵیی ڕێژیم بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی خانووه زیان پێگه‌یشتووه‌کانی لوبنان نووسیویه‌تی: "حیزبۆڵڵا به هاوکاریی ڕێژیم ده‌ستی به دابه‌شکردنی پاره به سه‌ر خه‌ڵکی باشووری لوبنان کردووه".
ئاسۆشیتیدپرێس له ورده‌کاری ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی ڕێژیم بۆ لوبنان نووسیه‌تی: "حیزبۆڵڵا 145 تیمی نۆژه‌نکردنه‌وه که زیاتر له 1200 که‌س تێدا به‌شدارن ڕاسپاردووه که به هاوکاریییه ماڵییه‌کانی ڕێژیم قه‌ره‌بووی زیانه‌کان بکه‌نه‌وه".
هه‌تا ئێستا ڕێژیمی ئێران و حیزبۆڵڵا دژکرده‌وه‌یه‌کیان به قسه‌کانی دێنی دانوون نیشان نه‌داوه.
شایانی باسه له دوای ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان حیزبۆڵڵا و ئیسرائیل، به‌رده‌وام هه‌ر دوو لایه‌ن یه‌کتر به پێشێلکردنی ئاگربه‌سه‌که تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.
ئیسرائیل و حیزبۆڵڵا له دوای ساڵێک شه‌ڕی قورس و خوێناوی، دواتر به نێونجگیری ئه‌مریکا له سه‌ر ئاگربه‌سێکی 60 ڕۆژه ڕێک که‌وتن.