دوو به‌رپرسی باڵای بریتانیا له ڕاپۆرتێکدا داوایان له ده‌وڵه‌تی وڵاته‌که‌یان کردووه به هاوکاریی ترامپ گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له ئێران‌دا پێک بێنن.
هه‌رکام له سێر جان جێنکیز، باڵوێزی پێشووی بریتانیا له عه‌ره‌بستان، عێراق و سووریه، لۆرد سێدڤیل ڕاوێژکاری پێشووی ئه‌منییه‌تی میللیی ده‌وڵه‌تی بریتانیا به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک داوایان له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته کردووه هاوکات له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی گوشاری لانیزۆرییه‌کانی ترامپ بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران، له ڕاستای گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له ئیران‌دا هاوکاری ئه‌مریکا بن.
له‌و ڕاپۆرته‌ی جێنکیز و سێدڤیلدا هاتووه: "له هاوکاریی ده‌وڵه‌تی بریتانیادا ده‌بێت خاڵه لاوازه‌کانی ڕێژیم له دوای شکسته‌کانی خۆی و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، دۆخی کاره‌ساتباری ئابووری و ناڕه‌زایه‌تییه سیاسی ـ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ئێران‌دا زه‌ق بکرێت و که‌ڵکی لێ وه‌ربگیردرێت".
له ڕاپۆرتی به‌رپرسانی باڵای بریتانیا پشتڕاست کراوه‌ته‌وه که دۆخی ڕێژیمی ئێران له ئه‌مساڵی زایینی‌دا چووه‌ته قۆناغێکی چاره‌نووسسازی دیکه‌وه به‌تایبه‌ت که چین و ڕووسیه‌ی زۆر که‌متر له ڕابردوو پشتیوانی ده‌که‌ن.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که ده‌وڵه‌تی بریتانیا بە گوشاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ترامپ بۆ سه‌ر ڕێژیم ده‌بێت سیاسه‌تی هاوکاری بگرێته پێش چونکه ڕێژیم پشتیوانی له تێرۆریزم، ڕفاندن و بارمتەگیری و کوشتاری له خاکی بریتانیای له کارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه.
شایانی باسه کە له پێشه‌کیی ڕاپۆرتی لۆرد سێدڤیلدا ئاماژه به‌وه کراوه که ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له دوای شکسته‌کانی له ناوچه‌که برینداره و هه‌نووکه‌ش جێگای مه‌ترسییه.