کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەرەوەر لە مەهاباد

12:11 - 27 بەفرانبار 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بەفرانبار، مام قادر حاجی‌پوور کەسایەتی خۆشناو و جێگەی ڕێزی خەڵکی ئاوایی کۆسەکەرێزی شاری مەهاباد بەهۆی بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

مام قادر حاجی پوور لە دوای شۆڕشی ٥٧ی هەتاوی و دەستپێکردنەوەی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو.

مام قادر کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و جێگەی ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بوو.

لە بنەماڵەی بەڕێزیان چەندین شەهیدی ڕێگای ڕزگاری بوونی هەیە وەک سۆهراب خەدیری پوور کە لە کاتی خەباتی نوێی گەلەکەمان ناسراو بە ڕاسان  شەهید بوو هەروەها شەماڵ خەدیری ‌پوور لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا لە ڕێگەی ئازادی کوردستان شەهید کرا.

هەروەها چەند کەسی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان ئێستا لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتدان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.