لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو خاتوو ئامینە پوولادی گوڵشەن، کەسێکی دیار و نیشتمانپەروەر و حیزب خۆشەویستی شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.
خاتوو ئامینە پوولادی سەر بە بنەماڵەیەکی پێشمەرگەپەروەری شاری سەقز بوو کە چەند کەس لە بنەماڵەکەیان ئێستا لە ڕیزی حیزبدا و لە کاروانی شەهیدانی حیزبدان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.