بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆیی، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندان هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی زایینی، لانیکەم ١٨ زیندانی لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دران.
ئەو کەسانە لە زیندانە جیاجیاکانی ئێران لە شارەکانی عەلی گودەرز، بەندەر عەباس، کەرەج، مەلایر و یاسووج بە تۆمەتی کوشتن یان تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە سێدارە دراون.
ئەم لەسێدارەدانانە لە کاتێکدا ئەنجام دراون کە نیگەرانییەکان لە زیادبوونی دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لەو ئێران هەروا بەردوەامە.
ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ''هێرانا'' ڕێکەوتی ٦ بەفرانبار لە ڕاپۆرتی ساڵانەی نوێی خۆیدا ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لانیکەم ٨٨٣ کەس لە زیندانەکانی سەرتاسەری ئێران لە سێدارە دراون کە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی ١٨.٣ لەسەد زیادی کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، لەو ماوەیەدا ٢٠٧ کەس لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە و حوکمی لەسێدارەدانی ٥٤ کەسیش لەلایەن دیوانی باڵای ڕێژیمەوە پشتڕاست کروە.
لەو پێوەندییەدا بۆ جارێکی دیکە ناوەندەکانی مرۆیی لە ئێران، چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەسەر پێویستیی کردەوەیەکی دەستبەجێی کۆمەڵگای جیهانی و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ جەختیان کردووەتەوە.