ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم له شاری پاوه ڕێگرییان له به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ دوکتور هێرش قادری له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه له مزگه‌وتی ئه‌و شاره‌دا کردووه.
به‌پێی هه‌واڵێک که به ژووری هه‌واڵی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکرات گه‌یشتووه ناوه‌ندی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕێژیم له شاری پاوه ڕێگرییان له بنه‌ماڵه‌ی دوکتور هێرش قادری توێژه‌ر و نووسه‌ری ناوبه‌ده‌ر و به‌توانای کورد کردووه و نەیانهێشتووە لە مزگه‌وتی ئه‌و شاره‌دا ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ کوڕه‌که‌یان به‌ڕێوه ببه‌ن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و هه‌واڵه، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری پاوه به مه‌رجێک ڕێگه‌یان به بنه‌ماڵه‌ی دوکتور هێرش قادری داوه که ڕێوه‌ڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی به‌ڕێوه ببه‌ن که له نێو ماڵی خۆیاندا و به شێوه‌ی سنووردار بێت.
دوکتور هێرش قادری خه‌ڵکی شاری پاوه و له توێژه‌ره ناوبه‌ده‌ر و ناسراوه‌کانی کوردستان بوو که ڕێکه‌وتی ٢٥ی به‌فرانباری ١٤٠٣ی هه‌تاوی له وڵاتی ئاڵمان به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه له ته‌مه‌نی ٤٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دوکتور هێرش قادری کوڕی شێخ عومه‌ر قادری له ڕێکه‌وتی ٣١ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٦١ له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی ناوداری شێخانی ته‌رێقه‌تی قادرییه‌ی نه‌جاڕ له دایک بووه.
دوکتور هێرش بڕوانامه‌ی کارناسیی باڵای له زانکۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران و هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی دوکتۆرای له بواری زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی "علووم تهحقیقاتـ"ـی تاران وه‌رگرتووه دواتر وه‌کوو مامۆستا له زانکۆی ئازادی کرماشان وانه‌ی وتووه‌ته‌وه.
ناوبراو له زانکۆی ئازادی کرماشان‌دا به‌هۆی دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ تۆمارکردنی ناوی له نێو ئهساتیدی به‌سیجدا و دژایه‌تیی عه‌قڵیه‌تیی ئێرانی و سیسته‌می ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، له مامۆستایه‌تی دوور ده‌خرێته‌وه و له‌و زانکۆیه ده‌رده‌کرێت.
دوکتور هێرش دوو کتێبی به ناوه‌کانی "عقل سیاسی ایرانی و هویت خواهی کوردها" و "صورت معقول و شورشیان نامعقول" نووسیوه و کتێبی "عقل سیاسی ایرانی و هویت خواهی کوردها" به یارمه‌تی ناوه‌ندی لیكۆڵینه‌وه و ستراتیژیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه و به ده‌یان بابه‌ت و توێژینه‌وه‌ی ورد و به‌پێزی له بواری مێژوو و فه‌لسه‌فه و بیری ناسیۆنالیزمی کوردی و دژهداگیرکهریدا هه‌یه.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هه‌موو کات ڕێگریی له به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی کهسایهتیگەلی سیاسی و ناوداری وه‌کوو دوکتور هێرش قادری کردووه و ئه‌و مافه‌ی له بنه‌ماڵه‌کانیان زه‌وت کردووه.