کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

که‌مپه‌ینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ دژی سزای له‌سێداره‌دانی په‌خشان عه‌زیزی له‌ ڕۆژهه‌ڵات ده‌ستی به‌ کار کرد

17:31 - 27 بەفرانبار 2724

کۆمه‌ڵێک له‌ چالاکانی کلتووری، مامۆستاییانی ئایینی و چین و توێژه‌کانی  نیوخۆی ڕۆژهه‌ڵات به‌ ڕێکخستنی که‌مپه‌ینێک ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر سزای له‌سێداره‌دانی په‌خشان عه‌زیزی ده‌ربڕی.

له‌ دووتوێی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌دا چه‌ندین چین و توێژی جۆراوجۆری کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی له‌سێداره‌دانی په‌خشان عه‌زیزیان کردووه‌ و ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ بۆ ماوه‌ی ٢٤ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ به‌یاننامه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌دا هاتووه‌: "به‌پێی به‌ڵگه‌کان به‌تایبه‌ت وته‌کانی باوکی په‌خشان عه‌زیزی، پشڕاستکردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ ناده‌وڵه‌تییه‌کانی مانگی سووری سووریه‌، ڕێکخراوی توانابه‌خشی و په‌ره‌پێدانی شه‌مس، ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و پارێزه‌ره‌کانی ناوبراو به‌ سه‌رنجدان به‌ چالاکیی په‌خشان عه‌زیزی له‌ ڕاستای بیری مرۆڤدۆستانه‌دا بۆ ئاواره‌کانی ده‌ستی داعش له‌ سووریه‌ و عێراق چالاک بووه‌".

له‌ به‌یاننامه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌دا هاتووه‌: "سزای له‌سێداره‌دانی په‌خشان عه‌زیزی و به‌ندکراوانی دیکه‌ی مه‌حکوومکراو به‌ سێداره‌ له‌گه‌ڵ یاسای دادپه‌روه‌ریدا ناته‌بایه‌".

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا نووسراوه‌: "ئێمه‌ واژۆکه‌رانی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ داوا له‌ هه‌موو توێژ و سێنفێکی کوردستان ده‌که‌ین لێبڕاوانه‌ له‌ دژی سزای له‌سێداره‌دانی په‌خشان عه‌زیزی بوه‌ستنه‌وه‌".