جێگری باڵوێز و نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار له کۆبوونه‌وه‌ی شۆرای ئه‌منییه‌تدا ئاماژه‌ی به هه‌ڕه‌شه ڕووله‌زیادبوونه‌کانی حوسییه‌کان له‌دژی ئاشتی و ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد و داوای له کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی کرد تاکوو له دژی ئه‌و گرووپه زیانه‌خرۆیه هه‌وڵی بله‌ز و لێبڕاو بگرنه به‌ر .
درووتی شه‌ی، جێگری باڵوێز و نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی، به جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌روه‌ستبوونی وڵاته‌که‌ی له‌مه‌ڕ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌رد و مه‌ینه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی یه‌مه‌ن وتی: "له کاتێکدا زیاتر له نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی یه‌مه‌ن پێویستییان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه، حوسییه‌کان به گرتنه‌به‌ری ئه‌و سنوور و چوارچێوه داخراوه دۆخه‌که‌یان زۆر خراپتر کردووه".
جۆیس میسۆیا، سه‌رۆکی کاتیی نووسینگه‌ی هاواهه‌نگیی کاروباری مرۆڤدۆستانه‌ی ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و بواره‌وه ڕایگه‌یاند: " له ساڵی ٢٠٢٥ی زایینی‌دا زیاتر له ١٩ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار که‌س له یه‌مه‌ن پێویستیان به یارمه‌تیی مرۆیی ده‌بێت و به‌نیسبه‌ت قه‌یرانی کاره‌ساتباری مرۆیی له‌و وڵاته هۆشداریی دا.
ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه: "خه‌ڵکی یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ناخهه‌ژێنی مرۆیی ڕووبه‌ڕوون و ڕۆژ به ڕۆژیش دۆخیان کاره‌ساتبارتر ده‌بێت".
به‌پێی ڕاپۆرته‌کانی ئاگادار له دۆخی یه‌مه‌ن، نزیک به ١٧ میلیۆن که‌س له یه‌مه‌ن که ده‌کاته نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته توانای دابینکردنی پێداویستیی خۆراکی ڕۆژانه‌یان نییه و له‌و بواره‌وه بڵاویان کردووه‌ته‌وه: "لانیکه‌م نزیک به ٢٠ میلیۆن یه‌مه‌نی پێویستییان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه".
هه‌روه‌ها گومانی ئه‌وه ده‌کرێت زیاتر له ٤ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار که‌س له یه‌مه‌ن ئاواره بووبێتن که زیاتریان ژن و منداڵن.
شایانی باسه نیوه‌ی منداڵانی ژێر ته‌مه‌نی ٥ ساڵ له یه‌مه‌ن به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستیی خۆراکییه‌وه تووشی کورته‌باڵایی بوونه و هه‌روه‌ها که‌رتی ته‌ندروستیی یه‌مه‌ن له ژێر گوشاری بڵاوبوونه‌ی نه‌خۆشی وه‌بایه و ئه‌و نه‌خۆشییه ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون.