![](/content/upload/1/news/77125_w920.jpg)
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانبار، دایە زارا پیران دایکی شەهید قادر شوانی بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک قادر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لە ساڵی ۱۳٦۱ـی هەتاوی لە شەڕێکی نابەرابەر و داسەپاو لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم لە ئاوایی کانیڕەش شەهید بوو.
لەو ڕۆژەوە دایە زارا بەخەمی لەدەستدانی ڕۆڵەکەیەوە ژیاوە و ئازاری دیوە.
دایە زارا ژنێکی نیشتمانپەوەر و خۆشەویست بوو و ئاوات و ئارەزووی وەدیهاتنی ڕزگاری گەل و نیشتمانەکەی بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.