ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانبار، دایە پیرۆز مەحموودیان، دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە پیرۆز بە ناوی هووشەنگ ڕەزایی لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتدایە.
ناوبراو لە سەقز لە دایک بووە و لە ساڵی ٦٤ی هەتاویدا لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزە دژیگەلییەکانی ڕێژیم، شەهید بووە.
کوڕێکی دیکەی دایە پیرۆز بە ناوی ئەحمەد ڕەزایی، ساڵانێک پێشمەرگەی حیزب بووە و ئێستا وەکوو ئەندامی ئاشکرای حیزب لە باشووری کوردستانە.
بنەماڵەی دیە پیرۆز لەلایەن ڕێژیمەوە لەژێر گوشاردا بوون و بە هۆی زەبروزەنگی ڕێژیمەوە لە ساڵی ٧٨ـەوە ئاوارەی شاری هەشتگرد بوون و ئێستاش هەر لەوێن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.