ڕۆژی سێشەممە ۲٥ی بەفرانبار، کاک ئەحمەد مورادی خەڵکی ئاوایی نسڵ لە تەمەنی ٨۰ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.
کاک ئەحمد باوکی پێشمەرگەی شەهید جەماڵ مورادی لە ڕۆژی ۱۷ی پووشپەڕی ساڵی ٦٨ لە چیای کۆساڵان لە ناوچەی شامیانی سەوڵاوا لە شەڕ لە گەڵ هێزەکانی ڕێژێم لەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەی شەهید بوون.
کاک ئەحمەد پیاوێکی جێگەی ڕێز و حورمەتی خەڵک بوو، بەهۆی ئەوەی بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ بوون، خۆشەویستی خەڵکی نسڵ و دەورووبەر و ناوچەکە بوو، بەداخەوە مەرگ مەودای پێ نەدا ئامانج و ئاواتی گەل و نیشتمانەکەی ببینێ.
تەرمی کاک ئەحمەد مورادی لە ناو ئاپۆڕای خەڵکی نسڵ و گوندەکانی دەروبەر بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.