کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پلانی سێناتۆرەکانی ئەمریکا بۆ هەڵوەشانەوەی گرووپە نیابەتییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران

11:56 - 29 بەفرانبار 2724

پلانی سێناتۆرەکانی ئەمریکا بۆ هەڵوەشانەوەی گرووپە نیابەتییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران

١٥ سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا پلانێکیان بە ناوی "یاسای هەڵوەشاندنەوەی گرووپە نیابەتییەکانی ئێران" خستەڕوو کە مەبەست لەو کارە دانانی حوسییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان و لاوازکردنی تواناکانیان لە دەریای سوورە.

جیم ریش، لیندزی گراهام، تام کاتێن، ڕیک ئێسکات و کیتی بریت لەو سیناتۆرانەن کە ئەو پلانەیان واژۆ کردووە، بەپێی ئەو یاسایە هەر کەسێک یان ڕێکخراوێک کە پاڵپشتیی دارایی حوسییەکان بکات، ڕووبەڕووی لێکەوتەی سەخت دەبێتەوە.

ئەم یاسایە لە ئەگەری پەسەندکرانی، حوسییەکان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی دەناسێنێت و داوای دیاریکردنی ستراتێژییەک بۆ کەمکردنەوەی تواناکانی ئەم گرووپە لە دەریای سوور دەکات.

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ دۆناڵد ترامپ حوسییەکانی خستە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییە بیانییەکان، بەڵام جۆ بایدن ئەوانی لەم لیستە لابرد و لە هەمان کاتدا فرۆشتنی چەکی هێرشبەری بە عەرەبستانی سعوودی ڕاگرت.

حوسییەکان بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی چەندین جار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بۆ پشتیوانی لە حەماس و خەڵکی غەززە هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل، بەڵام دیار نییە دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ئەم گرووپە کۆتایی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل و کەشتییەکان لە کەنداوی عەدەن و دەریای سوور دەهێنێت یان نا.