کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پلۆمپی کتێبفرۆشیی زانستی ٢ی سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

18:52 - 29 بەفرانبار 2724

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کتێبفرۆشیی زانستی ٢ی سەقز، بە بەڕێوەبەرایەتیی ئیسماعیل ڕەیحانی لە مامۆستایانی شاری سەقز و ئەندامانی ناسراوی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان – سەقز و زێویە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە داخرا.

ئەم کتێبفرۆشییە بە تۆمەتی فرۆشتنی کتێبی قەدەغەکراو داخراوە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ڕێژیم هێرشیان کردووەتە سەر ئەم کتێبفرۆشییە و سەدان بەرگ کتێبیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کتێبفرۆشیی "ژیرا" لە سنە بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن ئیدارەی ئەماکنی ئەم شارەوە داخرا.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا گوشارەکانی ڕێژیم بۆ سەر چالاکانی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان زۆر بووە و چەندین کەس لەم مامۆستایانە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەند کران .