به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای "ڕووس ئه‌تۆم" ڕایگه‌یاند: "ڕێژیمی ئێران هه‌وڵ ده‌دات هاوکاریی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و شیرکه‌ته له بواری دروستکردنی وزه‌خانه‌ی ناوکیی بچووک و گه‌وره‌وه په‌ره پێ بدات".
ئه‌لێکسی لیخاچۆف، له دوای سه‌ردانی پزشکیان بۆ مۆسکۆ و واژۆکردنی "ڕێککه‌وتننامه‌ی گشتگیریی ڕێکاری"ی نێوان ڕێژیم و ڕووسیه وتی: "ئه‌مڕۆ ئێرانی هاوپه‌یمانمان خوازیاری پهرەدان به هاوکاری له بواری وزه‌خانه‌ی ناوکیی گه‌وره و بچووک و هه‌روه‌ها دروستکردنی ماڵپه‌ڕی نوێ بۆ وزه‌خانه گه‌وره ناوکییه‌کانه".
ناوبراو به ئاماژه‌دان به ده‌ستپێکردنی دانوستان له سه‌ر وزه‌خانه گه‌وره نوێیه‌که‌ی ئێران وتی: "هاوکاری له بواری وزه‌خانه بچووکه‌کان پێویستی به ڕێکخستنی ڕێککه‌وتننامه له ئاستی ده‌وڵه‌ته‌کانه و له بواری ماڵپه‌ڕی نوێ بۆ وهزهخانه گه‌وره‌کان بێجگه له بووشێهر، دانوستانێکی جیددی و به‌ربڵاوتر هه‌یه و به زووییش ده‌ست پێ ده‌کات".
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای ڕووس ئه‌تۆم هه‌روه‌ها ئیدیعای کردووه که له یه‌که‌ی سه‌ره‌تای وه‌زه‌خانه‌ی بووشێهر هه‌تا ئێستا زیاتر له ٧٠ میلیارد کیلۆوات کاتژمێر کاره‌با به‌رهه‌م هێندراوه.
ئه‌و ئیدیعایه‌ی لیخاچۆف له کاتێکدایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ٧٠ میلیارد کیلۆوات کاتژمێر کاره‌با چه‌ندین میلیارد دۆلار پاره خه‌رج کراوه و زۆربه‌ی سه‌رمایه‌ی ئه‌و وڵاته به بیانووی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با و ته‌واوکردنی وزه‌خانه‌ی بووشێهر له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی نیزامیی ڕێژیم‌دا به کار هێندراوه و هیچ قازانجێکی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی نه‌بوونی کاره‌با بۆ خه‌ڵکی ئێران تێدا نه‌بووه.
ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه که سه‌ره‌ڕای بوونی گه‌مارۆکان و گوشاری نێونه‌ته‌وه‌یی، دروستکردنی یه‌که‌ی دووهه‌م و سێهه‌می وه‌زه‌خانه‌ی بووشێهر هه‌روا به‌رده‌وامه.
دروستکردنی وزه‌خانه‌ی بووشێهر له باشووری ئێران‌دا له ساڵی ١٩٧٥ی زایینییه‌وه ده‌ستی پێ کرد و له ساڵی ١٩٧٩دا له دوای هاتنه‌سه‌رکاری ڕێژیم پێش به کاره‌کانی گیرا، له ساڵی ١٩٩٢ ڕێژیم و ڕووسیه ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کیان بۆ دووباره ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ئه‌و وزهخانەیە واژۆ کرد و له مانگی دێسامبری ٢٠١١دا یه‌که‌ی سه‌ره‌تایی به وزهخانهوه جۆش درا و له دێسامبری ٢٠١٣دا ڕادەستی ڕێژیمیان کرد.