کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە نەغەدە

10:26 - 30 بەفرانبار 2724

سێ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوەکانی محەممەدتاهیر ئەلیاسی، مەسعوود محەممەدپوور و ئەیووب ئارمەند، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ''هەنگاو''، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانبار، محەممەدتاهیر ئەلیاسی و ئەیووب ئارمەند، تەمەن ٣٥ ساڵ هەر دوو خەڵکی شاری نەغەدە لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانبار، مەسعوود محەممەدپوور تەمەن ٢٥ ساڵ لە یەکێک لە شەقامەکانی نەغەدە و لەحاڵێکدا کە لە نێو تاکسییەکدا بووە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەو سێ هاووڵاتییە کە هەرسێکیان خێزاندارن پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و هەتا ئێستا لەسەر هۆکارەکانی دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.