لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کاک ڕەحیم ڕەحیمپەنا ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە گوندی نژۆ سەر بە شاری بانە کۆچی دوایی کرد .
کاک ڕەحیم کەسێکی دڵسۆز و حیزبدۆست و جێگەی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.
ناوبراو بەردەوام هاوکاریی تیمەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە ناوچەی بانە کردووە و هەر ئەرکێکی پێ ئەسپیردرابا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەنجامی دەدا.
کاک ڕەحیم ئاواتی ئەوە بوو کە ئازادی و ڕزگاریی گەلەکەی ببینێت و هەتا دوا ساتەکانی ژیانی هەر وەفادار بە ڕێبازی حیزب مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.