کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی هونەرمەندێکی خۆشناوی خەڵکی سەقز

21:50 - 14 بەفرانبار 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بەفرانبار، سارۆ سووزەنی لاوی هونەرمەندی خەڵکی سەقز، لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا و بە ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگای سەقز - دیواندەرە کۆچی دوایی کرد.

سارۆ سووزەنی کوڕی ئیبراهیم سووزەنی و سووسەن پاكڕەوان، یەکێک لە هونەرمەندانی خۆشناوی سەقز و سەر بە بنەماڵەیەکەی خۆشناوی ئەم شارە بوو  بە تایبەتی لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژینادا خاوەن هەڵوێست و کاردانەوەی شۆڕشگێڕانە بوو.

سارۆ سووزەنی لاوێکی خوێنگەرم، هونەرمەندێکی پڕ لە وزە و ڕوو لە گەشە بوو کە بە کارە هونەرییەکانی جێگای خۆی لە دڵی خەڵکی کوردستاندا کردبووەوە.

تەرمی ئەم هونەرمەندە ئەمڕۆ هەینی ١٤ی بەفرانبار لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی نیشتمانپەروەری سەقز و کوردستان لە گۆڕستانی ئایچیی سەقز بە خاک سپێردرا.

ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراو و خەڵکی هونەردۆستی کوردستان دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.