ئه‌سعه‌د غه‌فووری و ئایدا عەموویی له دوای ناڕهزایهتیدهربڕینیان به سزای له‌سێداره‌دانی په‌خشان عه‌زیزی ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، ئه‌سعه‌د غه‌فووری و ئایدا عەموویی ڕۆژی شه‌ممه، ٢٩ی به‌فرانبار ته‌نیا به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌مه‌ڕ سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان به سه‌ر په‌خشان عه‌زیزیدا ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی کوردپا، ئه‌سعه‌د غه‌فووری له دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانی له گرتنگه‌ی به‌ناو ئه‌منییه‌تی سنه ڕاگیراوه و له شوێنی ده‌سبه‌سه‌رکرانی ئایدا عەموویی زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
ئه‌سعه‌د غه‌فووری مامۆستای زانکۆی ئازادی سنه‌یه و به‌پێی زانیارییه‌کانی کوردپا یه‌کێک له‌و که‌سانه‌یه که له که‌مپه‌ینی "ڕێگری‌کردن لە له‌سێداره‌دانی په‌خشان عه‌زیزی"دا به‌شداریی کردووه، هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم ڕۆژی ٢٩ی به‌فرانبار ناوبراویان به‌بێ نیشاندانی حوکمی یاسایی ده‌سبه‌سه‌ر کردووە و بۆ گرتنهگه به‌ناو ئه‌منییه‌تییه‌کانی ڕێژیم له سنه ڕایانگواستووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی کوردپا ئایدا عەموویی چالاکی مه‌ده‌نی، له شوێنی کاره‌که‌ی و به‌بێ نیشاندانی حوکمی یاسایی ده‌سبه‌سه‌ر کراوه و له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی لێ کراوە و بانگ کراوه و پێشیان بە به‌شداریکردنی له کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌مه‌ڕ سزای له‌سێداره‌دانی په‌خشان عه‌زیزی له سنه، گرتووە.