کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی زیاتر لە ٢٥٠٠ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و مانگرتن لە ساڵی ٢٠٢٤

12:00 - 1 رێبەندان 2724

کۆنفێدراسیۆنی کرێکارانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆخی کرێکاران، مووچەخۆران و بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا نووسی، لە ساڵی ٢٠٢٤ لانیکەم دوو هەزار و ٣٩٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و ١٦٩ مانگرتن لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران بەڕێوە چوون.

لە ڕاپۆرتی ئەم کۆنفێدراسیۆنەدا کە ڕۆژی هەینی ٢٨ی بەفرانبار بڵاو کراوەتەوە، هاتووە کە ئەم ناڕەزایەتی و مانگرتنانە لە ٣١ پارێزگا و ٧٠ شاری ئێران ڕووی دا و چینی کرێکارانی نەوت و گاز و پترۆشیمی تا خانەنشینان و مامۆستایان و پەرستاران و کرێکارانی شارەداریشی لەخۆ گرتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مانگرتنی سەرتاسەریی کرێکارانی پڕۆژەی پیشەسازیی نەوت و گاز بە زیاتر لە ٨٥ حاڵەت لە ماوەی چەند مانگدا ئاماژەیەک بووە بۆ لووتکەی ناڕەزایەتی لە کەرتی سەرەکیی ئابووریی ئێران و هەروەها خانەنشینکراوەکانیش بەهۆی سەختی بارودۆخی ژیان و نەدانی مافەکانیان زۆرترین ڕێژەی ناڕەزایەتییان هەبووە.

ئەم ناوەندە داوای کردووە کە مووچەی چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بۆ ئاستێکی سەرووی هێڵی هەژاری بەرز بکرێتەوە، پاشەکەوتی مووچەکانیان بدرێتەوە، کۆمپانیا و ناوەندە گرێبەستکارەکان کەم بکرێنەوە، یاسا پەسەندکراوەکانی وەک پلانی پۆلێنکردنی کار جێبەجێ بکرێ و مووچە و دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و بیمەی گونجاو یەکسان بکرێ.

لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو خاڵانەی باس کراون، لە ساڵی ڕابردوو وەک گرینگترین هۆکاری ناڕەزایەتییەکانی سەندیکاکان دەستنیشان کراون.

کۆنفێدراسیۆنی کرێکارانی ئێران، بە ئاماژەدان بە سەرکوتکردنی بەربڵاوی چالاکانی سەندیکا و کرێکاری، دەرکردنی بەکۆمەڵ، سەپاندنی سزای زیندانیکردن و هەڕەشەکردن لە خۆپیشاندەران، بووەتە هۆی درێژەدان بە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران.

هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە دەسبەسەرکردن و بانگکردن و سەپاندنی سزای قورس بەسەر مامۆستایان و چالاکانی کرێکاری، هاوکات لەگەڵ خۆکوشتن بەهۆی گوشاری ئابووری و کردەوەی توندوتیژیی هێزە ئەمنییەکانەوە، وێنەیەکی ڕوون لە قەیرانی ئێستای ئێران دەخاتە ڕوو.

ئەم دامەزراوەیە ئاماژەی بەوە دا کە ڕاپۆرتە نوێیەکەی بەهۆی زانیاری سنووردارە و سانسۆری میدیا و سنووردارکردنی ئەمنییەتی کۆ کراوەتەوە.

گزارش سالانه کنفدراسیون کار ایران در پایان با تاکید بر این‌که جنبش کارگری ایران با وجود فشارهای شدید امنیتی، همچنان به مقاومت و اعتراض ادامه داده است، نوشت بهبود پایدار وضعیت کارگران تنها از طریق دخالت سازمان‌یافته و متحد آن‌ها در تغییرات بنیادین سیاسی ایران ممکن خواهد شد.

لە کۆتاییدا ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆنفێدراسیۆنی کرێکاریی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بزووتنەوەی کرێکاریی ئێران سەرەڕای گوشارە توندە ئەمنییەتییەکان لە خۆڕاگری و ناڕەزایەتیدەربڕین بەردەوام بووە و هەروەها هاتووە کە باشتربوونی بارودۆخی کرێکاران تەنیا بە دەستێوەردانی ڕێکخراو و یەکگرتوو و گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سیاسەتەکانی ئێراندا دەکرێت.