ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بەفرانبار، خاتوو ئایشێ عەباسی دایکی شەهیدێکی کوردستان، کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە ئایشێ بە ناوی قادر عەباسی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بووە و لە تێکهەڵچونێکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم، شەهید بووە.
شەهید قادر لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٧ بووە. ناوبراو لە ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٦١ی هتاویدا و لە شاریکەند، لە تێکلهەڵچونێکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم چووەتە ڕیزی کاروانی نەمرانی گەلەوە و تەرمەکەی لە عەزیزکەند بە خاکی کوردستان ئەسپێردراوە.
خاتوو ئایشێ هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.