ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، له ناوه‌ندی ٣ی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٧٩ـیهمین ساڵیادی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان سێمینارێک له ژێر ناوی "٧٩ ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان" له دوو بڕگه‌ی نیوکاتژمێری و به به‌شداریی دوو کۆڕگێڕ به‌ڕێوه چوو.
سێمیناره‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب و ڕاگرتنی چه‌ند ساتێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان ده‌ستی پێ کرد.
سروه شه‌هابی پێشکه‌شکاری سێمیناره‌که له ده‌سپێکدا ئاماژه‌ی به کورته‌مێژوویه‌کی کۆماری کوردستان و ده‌سکه‌وته مه‌زنه‌کانی کرد.
دواتر هه‌رکام له به‌ڕێزان کاک که‌ریم په‌رویزی، ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکرات و کاک فه‌رهاد ئه‌کبه‌ری نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر، لە دوو ته‌وه‌ری جیاجیا و په‌یوه‌ندیداردا وتاری خۆیان پێشکه‌ش کرد.
لە بڕگه‌ی یه‌که‌می سێمینارهکەدا کاک فه‌رهاد ئه‌کبه‌ری وتارێکی له‌ژێر "ڕیشه هزرییه‌کانی کۆماری کوردستان" خسته به‌رباس.
بەڕێز ئه‌کبه‌ری لە سه‌ره‌تای وتاره‌که‌یدا وتی: دروسته جوغرافیای کۆماری کوردستان سنووردار و پهرهنهگرتوو بوو به‌ڵام له بواری هزری و بیرۆکه‌وه زۆر زیاتر له سنووره‌کانی په‌لی هاویشت و له‌و بواره‌وه زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستانی له‌به‌ر گرتووه.
به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌ی کاک فەرهادی ئەکبەری ته‌رخان کرابوو بۆ باسکردن له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و پێشینه‌ی بنه‌ماڵه‌ییان و له‌و بواره‌وه وتی: "باسکردنی کۆماری کوردستان به‌بێ زانیاریی له سه‌ر پیشینه‌ی بنه‌ماڵه‌ی پێشه‌وا و خودی پێشه‌وا ئه‌وا باسکردنێکی ناته‌واوه، له سه‌رده‌می قاجاڕه‌وه ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له بواری سیاسی، ئابووری، مڵکداری، کۆمه‌ڵایه‌تی، دادوه‌ری و ته‌نانه‌ت مهشرووتهشهوه شوێن په‌نجه‌یان دیاره".
به‌شێکی تری وتاره‌که‌ی بەڕێز ئه‌کبه‌ری باسکردن له بوێری، ئازایه‌تی و شاره‌زایی ته‌واوی پێشه‌وا قازی له سیاسه‌تی یه‌کیه‌تیی سۆڤییه‌ت و بریتانیا بوو و وتی: پێشه‌وا سه‌ره‌تای ژیانی سیاسیی له ئه‌ندامبوون له کۆمه‌ڵه‌ی خۆییبوون به سه‌رۆکایه‌تیی میر جه‌لاله‌دینی به‌درخانه‌وه ده‌ستی پێ کرد.
هه‌روه‌ها ناوبراو له کۆتایی قسه‌کانیدا باسێکی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر چرۆکردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی ناوچه‌کانی هه‌کاری، ئارارات، کرماشان، هه‌ورامان، سنه و جوانڕۆ هه‌تا پێش دامه‌زرانی کۆماری کوردستانی کرد.
له بڕگه‌ی دووهه‌می سێمیناره‌که‌دا کاک که‌ریم په‌رویزی وتاری خۆی له‌ژێر ناوی "پاسپۆرتی کۆماری کوردستان و بونیاتی نیشتمان و ناسنامه‌یه‌ک" پێشکه‌ش کرد.
سه‌ره‌تای وتاره‌که‌ی کاک که‌ریم په‌رویزی له‌سه‌ر دروستکردنی داهاتوو له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ویندارانی کۆماری کوردستان ده‌ستی پێ کرد و باسی له‌وه کرد که لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی دوکتور قاسملوو له‌سه‌ر کۆماری کوردستان به‌نرخترین و باشترین خوێندنه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کۆمار و که‌موکۆڕییه‌کانی.
به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌ی بەڕێز په‌رویزی ته‌رخان کرابوو بۆ باسکردن له‌سه‌ر گرینگیی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و وتی: "ڕه‌نگه له دەورانی شه‌ڕی فیزیکیدا به ته‌واوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌نێو نه‌چێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له شه‌ڕی گوتاردا بدۆڕێت ئه‌وە ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه مه‌حکوومه به له‌نێوچوون و هه‌روه‌ها بوونی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی هۆکاری له‌نێوبردنی گوتاری داگیرکه‌ر و دوژمنانه".
هه‌روه‌ها ناوبراو له دووتوێی قسه‌کانیدا باسی له‌وه کرد له دوای شه‌ڕی گوتاردا گرینگ‌ترین شت مه‌سه‌له‌ی نیشتمانی و کوردستانیبوون و ئیراده‌ی سیاسیمانه و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌گه‌ر خاوه‌نی کیان و شوناسی خۆمان نه‌بین ئه‌وە شوناسمان بۆ داده‌تاشن.
به‌شی کۆتایی سێمیناره‌که بۆ ڕاده‌ربڕین و ڕه‌خنه و پرسیاری به‌شداربووان ته‌رخان کرا.