ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، ڕێکخراوی ئه‌مریکایی "یه‌کگرتوویی له دژی ئێرانی ناو‌کی" به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "هه‌وڵی جیهانیی ئابووری بۆ پێدانی تریبوون به محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف، جێگری کاروباری ڕێکاریی ده‌وڵه‌وتی چوارده‌هه‌می ڕێژیم له داڤوسی سویس مه‌حکووم ده‌که‌ین".
مارک ڤاڵاس، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری ڕێکخراوی یه‌کگرتوویی دژی ئێرانی ناو‌کی، سه‌باره‌ت به به‌شداریی محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵی داڤوسدا وتی: "حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێکخراوی ئێمه له نامه‌یه‌کدا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای کۆڕی جیهانیی ئابووری داوای کرد به‌رپرسانی ڕێژیمی ئێران بانگهێشت نه‌که‌ن".
مارک ڤاڵاس له به‌یاننامه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی خۆیدا نووسی: "ڕێکخراوی یه‌کگرتوویی دژی ئێرانی ناو‌کی بڕیاری کۆڕی جیهانیی ئابووری له‌مه‌ڕ پێدانی تریبوون و ده‌رفه‌تی قسه‌کردن به جه‌واد زه‌ریف مه‌حکووم ده‌کات".
ناوبراو سه‌ره‌ڕای ناوهێنانی سپای پاسداران وه‌کوو ڕێخراوێکی تێرۆریستی و ئه‌ندامبوونی زه‌ریف له‌و ڕێکخراوه تێرۆریستییه ڕایگه‌یاند: "زه‌ریف وه‌کوو پڕوپاگه‌نده‌چی سه‌ره‌کیی هه‌وڵه ده‌ستدرێژیی و تێرۆریستکارییهکانی ڕێژیم هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و له پێڕستی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکادایه، ئه‌و سه‌رده‌مانێکه له‌گه‌ڵ سپای پاسداران که وه‌کوو ڕێکخراوه‌یه‌کی تێرۆریستی ناسراوه، چالاکی ده‌کات".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڤاڵاس وتی : "محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف ڕاسپێردراوه که پێشێلکردنی مافی مرۆیی، پشتیوانی له تێرۆریزم و توندوتیژی له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه، پینه‌کاری بکات".
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری ڕێکخراوی یه‌کگرتوویی دژی ئێرانی ناو‌کی له درێژه‌ی به‌یاننامه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد: "به‌شداریی زه‌ریف له کۆڕی جیهانیی ئابووری له داڤوسی سویس له کاتێکدا زۆر جێگای شه‌رمه کە ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ له دوای کوشتنی گوماناویی هاووڵاتییه‌کی سویسی له به‌ندیخانه‌کانی ڕێژیم‌دا ڕووی داوه".