کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

‎كۆچی دوایی پێشمەرگەیەكی پێشووی حیزب لە ڕەبەت

12:03 - 3 رێبەندان 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندان، کاک مەحموود هاشمزادە، پێشمەرگەی پێشوو و كەمئەندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ناسراو بە مەحموودی ئەحمەد خلەی، خەڵكی گوندی گەنمان، لە شاری ڕەبەت كۆچی دوایی كرد.

‎كاک مەحموود لە سەرەتای شۆڕشدا بوو بە پێشمەرگە و تا ساڵی ١٣٦٢ درێژەی بە خزمەتی نیشتمانیی خۆی دا.

ناوبراو دواتر بە مەبەستی پێڕاگەیشتن بە دایک و باوكی كە لەسەر جێ كەوتبوون چەكی دانا و گەڕایەوە گوندی گەنمان.

کاک مەحموود خۆشەویستی گشت خەڵكی ناوچەی ڕەبەت و دەوروبەری بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.