ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندان، دایە خاتون قوربانی دایکی شەهیدێکی کوردستان، بە هۆی بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە خاتوون بە ناوی نەسرەدین شەبرەندی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و لە ڕۆژی ٢١ی خەرمانانی ١٣٦٣دا لە شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمدا شەهید بووە و تەرمەکەی لە دزڵیی مەریوان بەخاک سپێردراوە.
شەهید نەسەردین شەبرەندی لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٣ لە نۆدشە بووە و لە کاتی شەهیدبووندا پلەی سەرپەلی بووە.
دایە خاتوون هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.