ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕێژیم به پشتبه‌ستن به لێدوانی دیوانی باڵای ڕێژیمه‌وه ورده‌کاریی نوێیان له چۆنیه‌تیی کوژرانی محه‌ممه‌د موقه‌یسه و عه‌لی ڕازینی، به‌ناو دادوه‌رانی دیوانی باڵای ڕێژیم، بڵاو کرده‌وه و ئیدیعایان کرد که بکوژه‌که سیخوڕ بووه و کرده‌وه‌که له‌پێشدا به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژراوه.
محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر مونته‌زری، ڕۆژی دووشه‌ممه یەکی ڕێبه‌ندان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ دهنگوڕنگی ڕێژیم وتی: "له‌گه‌ڵ شاهیدێکدا چۆنیه‌تیی ڕووداوه‌که‌مان داڕشتووه‌ته‌وه و بۆمان ڕوون بووه‌وه بکوژه‌که چه‌کی له ڕێگه‌ی نایاسایی و له پێشدا دابین کردووه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێژیم باسی له‌وه کردووه، بکوژه‌که هیچ پێشینه‌یه‌کی که‌یفه‌ری نه‌بووه و هیچ دۆسییه و سزایه‌کی له دیوانی باڵادا تۆمار نه‌کراوه.
محه‌ممه‌د موقه‌یسه و عه‌لی ڕازینی ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار به‌هۆی ته‌قه‌ی که‌سێک که ماڵپه‌ڕ و هه‌واڵده‌رییه‌کانی ڕێژیم وه‌کوو کارمه‌ندی به‌شی خزمه‌تگوزاریی و پێشینه‌ی ١٠ ساڵ کارکردنی له کۆشکی به‌ناو دادگای ڕێژیم‌دا ناویان لێ بردووه، کوژران.
هێزی به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم له یه‌که‌مین به‌یاننامه‌ی خۆی به‌نیسبه‌ت ئه‌و ڕووداوه‌وه بڵاوی کرده‌وه که "هێزی سیخوڕ" ئه‌و کاره‌ی کردووه و هێشتا له هۆکاره‌کانی ئه‌و کرده‌وه ناتوانین قسه‌یه‌ک بکه‌ین.
شایانی باسه بکوژه‌که جاپەزێکی تەمەن ٣١ ساڵه بووه که به ته‌قاندنی شه‌ش گولـله به چه‌کی کۆڵتی که‌مه‌ری و له ماوه‌ی ١٣ چرکه‌دا هه‌ردوو به‌رپرسه‌کەی ڕێژیمی کوشت و دواتر کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.