کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە ڕێگەی کورتەنامەوە هەڕەشەی لە خەڵکی مەهاباد کردووە

18:58 - 3 رێبەندان 2724

دوابەدوای بانگەوازی شەش حیزب و لایەنی سیاسی بۆ بەڕێوەبردنی مانگرتنی گشتی بە مەبەستی دژایەتیکردن لەگەڵ سزای لەسێدارەدان، شاری مەهاباد پەیوەستی مانگرتنەکە بوو.

ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، بۆ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان، لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنی و کورتەنامەوە هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە کە دەبێ دووکانیان بکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاتر لە ٦٠ لەسەدی شار پەیوەستی مانگرتنەکە بوون.

ڕێژیم کورتەنامەی بۆ دووکانداران و بازاڕییانی بەرانبەر بانکی میللی، مەلاجامی، مەیدانی حەمەخرچە و مەیدانی مونگوڕان ناردووە و هەڕەشەی پلۆمپ و هەڵسوکەوتی یاسایی و پێبژاردنی نەختی لێ کردوون.