کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە پیرانشار

11:59 - 15 بەفرانبار 2724

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، کاک مارف سوخەنوەر، کوڕی سلێمان، ئەندامی دێرین حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک مارف لەدایکبووی ساڵی ١٣٢٧ لە گوندی گەرگوولی خوارێ بوو.

ناوبراو لە سەرەتای ئینقلابەوە تا ئەو کاتەی هێزی پێشمەرگە لە نێوخۆی وڵات بووە ئەندامی حیزبی دێموکرات بووە و لە هاوکاری پێشمەرگە لە بواری حەشاردان و دابینکردنی تەداروکات بەردەوام بووە.

کاک مارف لە ساڵی ١٣٦٤دا لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزب بۆ ماوەی چەند مانگێک لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

کاک مارف هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.