هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕیژیم له سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانباره‌وه شه‌پۆلێک له ده‌سبه‌سه‌ر و سه‌رکوتکردنی چالاکانی مه‌ده‌نی و کلتووریی عه‌ره‌به‌کانیان ده‌ست پێ کردووه و به‌پێی ڕاپۆرته‌کان هه‌تا ئێستا ده‌یان شارۆمه‌ندی خه‌ڵکی ئه‌هواز و شاره‌کانی دیکه وه‌کوو سووسه‌نگرد"خه‌فاجییه" و شادگان "فه‌لاحیه"، خوڕه‌مشه‌هر "مه‌حه‌مه‌ره‌ت" و کووت عه‌بدوڵڵا ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
له درێژه‌ی ئه‌و شه‌پۆله نوێیه‌دا له ماوه‌ی ته‌نیا چوار ڕۆژی مانگی ڕێبه‌نداندا لانیکه‌م حه‌وت شارۆمه‌ندی عه‌ره‌ب له خوڕه‌مشه‌هر ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
ڕیکخراوی مافی مرۆیی "کاروون" شوناسی ئه‌و حه‌وت که‌سه‌ی بڵاو کرده‌وه که برتیین له: "ئه‌مین مه‌تووری ناسراو به ئه‌بووعه‌سه‌لی ٣٨ ساڵه، حه‌سه‌ن غه‌نی ٣٤ ساڵه، عه‌باس نه‌عامی ٣٧ ساڵه، ئه‌حمه‌د شه‌ریفی ٤٠ ساڵه، سه‌جاد جه‌عه‌ولی ناسراو به ئه‌بووکه‌ماڵ ٣٩ ساڵه، محه‌ممه‌د مه‌تووری ٣٠ ساڵه و سه‌میر خه‌نفه‌ری ٤٠ ساڵه".
شایانی باسه ئه‌مین مه‌تووری له ده‌سبه‌سه‌رکراوانی ئه‌م دواییانه، پێشتر به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده دژی ڕێژیم و ئه‌ندامبوون له حیزبه دژبه‌ره‌کانی ڕێژیم به 4 ساڵ ده‌سبه‌سه‌رکران و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ خۆراسانی باکوور حوکم درابوو.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕێکخراوی مافی مرۆیی کاروون ڕێکه‌وتی ٢٨ی به‌فرانبارهه‌واڵی ده‌سبه‌سه‌رکرانی ده‌یان چالاکی عه‌ره‌ب و ٥ مامۆستای قوتابخانه‌ی بڵاو کرده‌وه، له ڕێکه‌وتی ١٩ی هه‌مان مانگدا ڕاپۆرتی ده‌سبه‌سه‌رکرانی ٣٣ شارۆمه‌ند و بانگهێشتکرانی زیاتر له ١٠٠ که‌سی دیکه بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تی و سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمی بڵاو کرده‌وه.