ڕۆژی هەینی ١٤ی بەفرانبار، کاک حەسەن ڕەیحانی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد.
کاک حەسەن لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران بووەتە پێشمەرگەی حیزب و لە لكی ٢ی ھێزی پێشەوادا سازمان دراوە.
ناوبراو پێشمەرگەیەکی لەخۆبودوو بووە و لە چەندین شەڕدا بەشدار بووە ھەر بۆیەش چەند جارێک بریندار بووە.
لە نێوەڕاستی شەستكاندا بەھۆی برینداری و کێشەی بنەماڵەیی لەسەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە نێوخۆی وڵات و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزب ماوەتەوە.
شایانی باسە کە هاوسەری کاک حەسەن پێشمەرگە بووە و پاش بەدیلگیران لە مەئمووریەتێکی حیزبی لە نێوخۆ لە ساڵی ٦٧دا، لەلایەن ڕێژیمەوە لە سێدارە دراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.