
بنه‌ماڵه‌ی کوژراوانی ده‌یه‌ی شه‌ست ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌مه‌ڕ وڵامنه‌دانه‌وه به داواکارییه‌کانیان ڕوو له مه‌سعوود پزشکییان ڕایانگه‌یاندووه و وتوویانە: "به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر ڕێگای ماته‌مگێڕانمان لابه‌رن".
گرووپێک له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندکراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تیی ده‌یه‌ی شه‌ست له نامه‌یه‌کدا ڕوو به مه‌سعوود پزشکییان نووسیویانه: "زیاتر له ١١ مانگه له چوونمان بۆ گۆڕستانی خاوه‌ران ڕێگری کراوه و هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کان به هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاو و بێڕێزانه‌یان ڕه‌نج و خه‌می ئێمه‌یان چه‌ند به‌رامبه‌ر کردووه به‌ڵام هه‌تا ئێستا وڵامێک له ئەوانەوە به ئێمه نه‌دراوه‌ته‌وه".
له‌و نامه‌یه‌دا نووسراوه: "١١ مانگه له گۆڕستانی خاوه‌ران ده‌رگاکان به سه‌ر ئێمه‌دا داخراون و زۆر جار به نامه و ئاگادارکردنه‌وه به به‌رپرسان و ناوه‌نده و دامه‌زراوه‌کانی ڕێژیم، داواکاریمان له‌مه‌ڕ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئه‌و گۆڕستانه به بێ مه‌رج کردووه به‌ڵام وڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه".
له‌و نامه‌یدا وێڕای ئاماژه‌دان به سووکایه‌تی و بێڕێزی به بنه‌ماڵه‌ی کوژراوان نووسیویانه: "ئه‌و هێزانه‌ی ڕێژیم که به مه‌به‌ستی کونتڕۆڵی ئه‌و گۆڕستانه دانراون، به هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاو و سووکایه‌تیکردن به بنه‌ماڵه‌ی کوژراوان، سنووردارکردنی ماوه‌ی سه‌ردانیکردن، ڕێگری‌کردن له بردنی گوڵ و وه‌رگرتنی کارتی پێناس، سه‌ره‌ڕای داخی له‌ده‌ستدانی ئازیزانمان زیاتر ئێمه ده‌ڕه‌نجێنێت و ڕه‌نجمان چه‌ندقات زیاتر ده‌کات".
هه‌روه‌ها له‌و نامەیه‌دا هاتووه: "له ئێستادا ئێمه خوازیاری که‌مترین و سه‌ره‌تاییترین مافی مرۆڤی و یاسایی خۆمان یانی ماته‌مگێڕان بۆ ئازیزازانمانین".
له ده‌یه‌ی ٦٠ی هه‌تاوی به‌تایبه‌ت هاوینی ساڵی ٦٧ هه‌زاران به‌ندکراوی سیاسی و عه‌قیده‌تی له ئێران‌دا به شێوه‌ی نهێنی و بێ ناو و نیشان له گۆڕستانی خاوه‌ران به خاک سپێردران.