ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕێژیمی ئێران و لوبنان بڵاویان کرده‌وه که فڕۆکه‌کانی کۆمپانیای ماهان ئەیری ئێران که له تارانه‌وه به‌ره‌و به‌یرووت فڕیون، له فڕۆکه‌خانه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریریی به‌یرووت به گومانی ڕاگواستنی پاره بۆ حیزبۆڵڵا پشکنینی وردیان بۆ کراوه.
هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم سه‌ر به سپای پاسداران له ڕاپۆرتیکدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه موسافره‌کانی کۆمپانیای فڕۆکه‌وانیی ماهان ئەیری ئێران دوابه‌دوای گه‌یشتنیان به به‌یرووت پشکنینی توندی جه‌سته‌یی و دوور له چاوه‌ڕوانی و نابه‌جێ بۆ جانتاکانیان کراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کانی لوبنان، به‌سام مه‌وله‌وی، وه‌زیری نێوخۆی لوبنان فه‌رمانی پشکنینی وردی بۆ ئه‌و فڕۆکانه و ده‌ستداگرتن بەسەر هه‌ر بڕه پاره‌یه‌کی موسافره‌کانی ئه‌و فڕۆکانه ده‌ر کردووه.
شایانی باسه پشکنینی وردی موسافره‌کانی فڕۆکه‌کانی ڕێژیم بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه کە پێشتر هه‌واڵده‌ریی سعوودی ئه‌لحه‌ده‌س ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو که ئێران هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌ی ماهانه‌وه، چه‌ندین میلیۆن دۆلار پاره‌ی نه‌ختینه بۆ حیزبۆڵڵا ڕابگوێزێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا باڵوێزخانه‌ی ڕێژیم له به‌یرووت نووسیویه‌تی: "به فه‌رمانی وه‌زیری نێوخۆی لوبنان و گوشاره‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل ئه‌و بڕیاره دراوه و ئه‌وان وا بیر ده‌که‌نه‌وه که ئێران له ڕێگه‌ی فڕۆکه‌ی ماهانه‌وه پاره ڕاده‌گوێزێت".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان باسی له‌وه کردووه پۆلیسی فڕۆکه‌خانه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریری ده‌ستی به‌سه‌ر ٢ جانتای بچووک له دیپلۆماتکارێکی ڕێژیم‌دا گرتووە که به‌ڵگه‌نامه و بڕه پاره‌یه‌کی زۆری به‌مه‌به‌ستی دانی تێچووی عه‌مه‌لیاته‌کانی حیزبوڵڵا تێدا بووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌نییه‌دا لایه‌نگرانی حیزبوڵڵای لوبنان به به‌شداریی باڵوێزی ڕێژیم به‌هۆی ڕاگرتنی فڕۆکه‌ی ماهانه‌وه له به‌یرووت کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه.