دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ "فاکس نیووز" به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که ڕێژیمی ئێران، چین و ڕووسیه دوژمنانی ژێئۆپۆلیتیکی ئه‌مریکان وتی: "به سه‌رنجدان به مه‌زهه‌بیبوونی حکوومه‌تی ئێران، ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ چین و کۆرەی باکوور ئاسانتره، ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستی مه‌زهه‌بییه‌کان له ئێران‌دا، دۆخێکی زۆر مه‌ترسیداری پێک هێناوه".
ترامپ له‌و وتووێژه‌دا باسی له‌وه کردووه که نێوانێکی باشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆککۆماری چیندا هه‌یه و ده‌توانێت له‌گه‌ڵیدا بگاتە ڕێککه‌وتن به‌ڵام دۆخه‌که به‌نیسبه‌ت ئێرانه‌وه جیاوازه، له‌و بواره‌وه وتی: "ئه‌م باسه زۆر جیاوازه و ئه‌و ڕێژیمه مه‌زهه‌بییه و زۆر مه‌ترسیداره، دۆخه‌که ئه‌وه‌نده مه‌ترسیداره که ده‌توانێت کێشه‌یه‌کی گه‌وره بێنێته‌وه".
سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا ڕایگه‌یاند: "که هه‌ڵبژاردنی ٢٠٢٠ دادپه‌روه‌رانه نه‌بوو بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وکاته سه‌رۆککۆمار بوومایه یه‌ک حه‌فته‌ی دوای ده‌سبه‌کاربوونم له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران ده‌گه‌یشتینه ڕێککه‌وتننامه و ئه‌وکات ئیزنم نه‌ده‌دا ده‌ستیان به چه‌کی ناو‌کی بگات".
دۆناڵد ترامپ له به‌شێکی تایبه‌تدا باسی له خه‌ڵکی ئێران کرد و وتی: "من ده‌مهه‌وێت ئێرانییه‌کان وڵاتێکی باشیان هه‌بێت، ئه‌وان وزه و توانایی ئه‌وه‌یان تێدایه و ته‌نیا شتێک له باره‌ی ئێرانه‌وه ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌یه ئه‌وان ناتوانن چه‌کی ناوکیان هه‌بێت".
ناوبراو به‌نیسبه‌ت به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیم و ئه‌گه‌ری هێرشی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕ و دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی ڕێژیم وتی: "ڕوونه وڵامی ئه‌و پرسیاره ناده‌مه‌وه، ده‌بێ بزانین چی پێش دێت و له ڕۆژانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک دیدارم ده‌بێت و هیوادارم نه‌گه‌یه‌ته ئاستی هێرش".