کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمجەد ئەمینی بە پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم تۆمەتبار کرا

01:01 - 7 رێبەندان 2724

ئەمجەد ئەمینی، باوکی شەهید ژینا ئەمینی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام دۆسییەی بۆ کراوەتەوە و بڕیای دەسبەسەرکردنی بۆ دەر کراوە.

ئەمجەد ئەمینی ڕۆژی هەەینی ٥ی ڕێبەندان ڕایگەیاند کە لەلایەن دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیمەوە بە هۆی پشتیوانی لە پەخشان عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی کوردی مەحکووم بە سزای سێدارە، بە پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم تۆمەتبار کراوە.

باوکی ژینا ئەمینی بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرامەکەی خۆیدا نووسیبووی: لە بەڵگەیەی بانگکردنەکەیدا و سەبارەت بە تۆمەتێک کە لە دادسەرادا ڕوونکردنەوەی بۆ دراوە، تۆمەتەکەی بڵاوکردنەوەی شتی ناڕاست دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک سەبارەت بە پەخشان عەزیزی ڕاگەیەندراوە بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاری دەسبەسەرکرانەکەی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام دەر چووە.

ئەمجەد ئەمینی ڕایگەیاند کە ڕۆژێک دوای بڵاوکردنەوەی ئەو ستۆرییە دوو پەیامی پێ گەیشتووە و تێیدا پێیان ڕاگەیاندووە کە لە دادگای کەیفەری و ئینقلابدا دۆسییەی بۆ کراوەتەوە.

ناوبراو بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام و تۆمەتی بڵاوکردنەوەی شتی ناڕاست لە بەڵگەی بانگکردنەکەدا و وتەکانی لێپرسەکەی بە پێشێلکارییەکی گەورە ناو برد.

ئەمجەد ئەمینی هەروەها پارادۆکسەکانی نێو ئەم دۆسییەی بە دادستانیی بێبنەمای کۆماریخوازیی ڕەزاخانی میرپەنج، دیکتاتۆری پێشووی ئێران شوبهاندووە.

باوکی ژینا ئەمینی لە کاردانەوە بە پشتڕاستکرانەوەی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی ڕایگەیاند کە ئەم سزایە نادادپەروەرانە و بێبەزەییانەیە و لەسێدارەدانی پەخشان لاپەڕەیەکی ڕەش لە مێژووی دەسەڵاتدارێتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە و ڕایگەیاند کە ئاسەوارە مرۆیی و سیاسییەکانی ئەم سزا نادادپەروەرانەیە درەنگ یان زوو داوێنی بەرپرسانی پێوەندیدار دەگرێتەوە.