ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندان، خوشکە ئیستیفا مەحموودزادە، ژنە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری خەڵکی گوندی نۆبار سەر بە شاری بۆکان، کۆچی دوایی کرد.
خۆشکە ئیستیفا لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی و ئەوکات کە ئاوایی نۆبار مۆڵگەیەکی فەرماندەیی سپای پاسدارانی لێ بوو و کۆنتڕۆڵی ئاوایان دەکرد بێ باکانە یارمەتیی کادر و پێشمەرگەکانی حیزب لە کۆمیتە ناوچەی پیرمحەممەدی بۆکانی دەدا.
ناوبراو ژنێکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر بوو و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە یار و یاوەری پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.