سه‌رۆکی ڕێکخراوی ژینگەی ڕێژیم وتوویه‌تی: "له دۆخی ئابووری ئێستادا خه‌ڵکی ئێران به‌هۆی گرانی گۆشته‌وه ڕوویان له ڕاوی ئاژه‌ڵه کێوییه‌کان کردووه و گۆشتی پێویستی خۆیان لەو ڕێگه‌یه‌وه دابین ده‌که‌ن".
عیسا که‌ڵانته‌ری، سه‌رۆکی ڕێکخراوی ژینگەی ڕێژیم به ئاماژه‌دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕاوکردنی ئاژه‌ڵ له ئێران‌دا له لێدوانێکیدا وتوویه‌تی: "سێ میلیۆن چه‌کی ڕاوکردن له ده‌ستی خه‌ڵکدایه".
ناوبراو به‌سه‌رنجدان به به‌رزبوونی ڕێژه‌ی چه‌کی ڕاوکردن وتی: "له کاتێکدا ٣ میلیۆن چه‌ک له ده‌ستی خه‌ڵکدا بێت و هه‌رکام له‌و خاوه‌ن چه‌کانه ١٠ هه‌تا ١٥ جار له ساڵدا ڕاو بکه‌ن ئه‌وا نزیک به ٤٠ هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی کێوی ڕاو ده‌کرێت".
ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆراکی ڕێژیم له پاییزی ئه‌مساڵدا باسی له لابردن یان که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی گۆشتی سوور، گۆشتی سپی، هێلکه و شیره‌مه‌نییه‌کان له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه کردووه و هۆکاره‌که‌شی بۆ گرانی و نه‌بوونی توانای کڕین گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
موسته‌فا مه‌عرووفخانی سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆراکی ڕێژیم له وتووێژێکدا وتوویه‌تی: "له ٢٠ هه‌تا ٢٥ ساڵی ڕابردوودا خه‌ڵک جۆره خۆراکێک وه‌کوو سۆسیس و کالباسی وه‌کوو خۆشی و سه‌رگه‌رمی به‌کار ده‌هێنا به‌ڵام له ئێستا به جێگه‌ی گۆشتی سوور و مریشک به‌کار ده‌هێندرێت".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماره‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن سه‌رانه‌ی به‌کارهێنانی گۆشتی سوور له ئێران‌دا به‌نیسبه‌ت ئاماری جیهانییه‌وه ٤ هه‌تا ٥ کیلۆگره‌م که‌متره".
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپرسییه‌ک، له نێوان دوو مانگی به‌هار و پاییزی ئه‌مساڵدا ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی مریشک له ئێران‌دا ١.٣ له‌سه‌د که‌می کردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌کان گۆشتی ماسی به ته‌واوه‌تی له پێڕستی خۆراکی خه‌ڵکدا وه‌لا نراوه.
ڕاوی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئاژه‌ڵه کێوییه‌کان له ئێران له داهاتوویه‌کی نزیکدا کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی به‌دواوه‌یه و مه‌ترسیی له‌نێوچوونی چه‌ندین جۆر ئاژه‌ڵ له ئارادایه.