ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانبار، دایە فاتمە قادری، دایکی شەهیدێکی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کوڕێکی دایە فاتمە بە ناوی عەبدوڵڵا خەشاب، لە ڕێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا شەهید بووە.
شەهید عەبدوڵڵا خەشاب، لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە گوندی قەمتەرێی پیرانشار
لە دایک بووە و لە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ٦٤ی هەتاویدا لە دەرگیرییەک لەگەڵ هیزەکانی ڕێژیم شەهید بووە و تەرمەکەی لە لاجانی مەرگەوەڕ بە خاک سپێردراوە.
دایە فاتمە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.