که‌یوان ڕه‌شۆزاده به‌ندکراوی سیاسیی پێشوو که له مانگی ڕه‌زبه‌ردا له به‌ندیخانه‌ی ورمێ ئازاد کرابوو، له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕیژیمه‌وه بۆ جاری دووهه‌م ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار، هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم له یه‌که‌م ڕۆژی مانگی به‌فرانباردا، هێرشیان کردووه‌ته‌وه سه‌ر ماڵی که‌یوان ڕه‌شۆزاده و دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا ڕاگوێزراوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له پێوه‌ندییه‌کی کوردتدا به بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه که له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی ئیتلاعات سپای ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپادا ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆر دراوه.
ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، که‌یوان ڕه‌شۆزاده به‌ندکراوی سیاسیی خه‌ڵکی ورمێ به شێوه‌ی مه‌رجدار له به‌ندیخانه ئازاد کرابوو.
پێشتر ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه له‌مه‌ڕ دژایه‌تیی به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی ڕێژیم سه‌باره‌ت به ئازادکرانی مه‌رجداری ناوبراو، مانی له خواردن گرت و دواتر خرابوویه ژووری تاکه‌که‌سی و دوای ئازادبوونی به‌هۆی لاوازی جه‌سته‌ییه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه ڕاگوێزرابوو.
هه‌روه‌ها ناوبراو پێشتریش وه‌کوو ناره‌زایه‌تیده‌ربڕین به‌نیسبه‌ت نه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕێژیمه‌وه، لێوه‌کانی خۆی دووریبوویەوە.
که‌یوان ڕه‌شۆزاده مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٩٨ له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو و له دوای مانگێک لێکۆڵینه‌وه و له گرتووخانه‌ی ورمێ بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ ڕاگوێزرابوو.