سه‌رۆککۆماری ئه‌مریکا، دۆناڵد ترامپ به واژۆکردنی بڕیارێکی جێبه‌جێکاری، بڕیاری دروستکردن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی پێشکه‌وتووی به ناوی "گومه‌زی ئاسنینی ئه‌مریکایی" ده‌ست پێ کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕویتێرز، دۆناڵد ترامپ فه‌رمانی په‌ره‌پێدانی سیسته‌میی به‌رگریی وڵاته‌که‌ی هاوکات له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک بڕیاری دیکه‌ی له ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان له‌نێو فڕۆکه‌دا و له ڕێگای نێوان مه‌یامی و واشینگتۆن‌دا واژۆ کردووه.
ڕویتێرز هه‌روه‌ها بڵاوی کردووه‌ته‌وه که ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه بۆ پاراستنی ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر "مووشه‌کی بالستیک، سه‌ره‌وتری ده‌نگ، کڕووزی پێشکه‌وتوو و هێرشه‌کانی دیکه" دروست کراوه.
شایانی باسه دروستکردنی گومه‌زی ئاسنین یه‌کێک له به‌لێنییه‌کانی ترامپ له کاتی هه‌ڵبژاردندا بوو.
"گومه‌زی ئاسنین" ناوی سیسته‌میی به‌رگریی ئیسرائیله که به هاوکاریی ئه‌مریکا و له ساڵی ٢٠١١دا له‌و وڵاته کارا کرایه‌وه و له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر ئیسرائیل زۆر سه‌رکه‌وتووانه ڕۆڵی گێڕاوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی بلۆمبێرگ کە به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌کانی کۆشکی سپی بڵاوی کردووه‌ته‌وه به‌پێی ڕاسپارده‌ی ترامپ سیسته‌میی به‌رگریی گومه‌زی ئاسنینیی ئه‌مریکا زۆر به‌هێز و کاراتر ده‌بێت له گومه‌زی ئاسنینی ئیسرائیل.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ترامپ بڕیاری داوه ئه‌و سه‌رباز و فه‌رماندانه‌ی که به‌هۆی سه‌رپێچیکردن له کوتانی واکسەنی کۆرۆناوه له ڕیزه‌کانی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌رکراون، وه‌رده‌گیردرێنه‌وه.