بە هۆی گرینگینەدانی بەرپرسانی ڕێژیم و نیوەچڵبوونی مەیدانی میوە و تەڕەباری ئیلام، بازاڕی میوە لەم شارە لە دۆخێکی نالەباردایە و ئیلام لە بواری دابەشکردنی تەڕەبار لەگەڵ کێشەگەلی زۆر بەرەوڕوویە.
هەواڵدەریی دەنگوڕەنگی ڕێژیم لە ئیلام، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە نەبوونی مەیدانی میوە و تەڕەبار لەم شارەدا کردووە کە بووەتە هۆی بڵاوەپێکردنی فرۆشیارانی میوە لە ئاستی شار، پەنای بلوارەکان و ڕێگا سەرەکییەکان.
هەروەها جگە لە بڵاوەپێکرانیان لە ئاستی شار و دروستکردنی بێ نەزمی و کێشەی هاتوچۆ، نەبوونی یەک بازاڕی دیاریکراو بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەم کاڵایانە بە شێوەی یەکسان نەگەنە دەستی هاووڵاتییان.
ئیلام لەو پارێزگایانەیە کە نەیدانی میوە و تەڕەباری نییە و بە هۆی نەبوونی مەیدانی میوە و تەڕەبار لەم پارێزگایەدا، دەڵاڵەکان هاتوونەتە نێو بازاڕی میوە و ئەمەش بووەتە هۆی بەفیڕۆچوونی زەحمەت و ماندووبوونی وەرزێڕان.
جێبەجێکرانی گەڵالەی ناوەندیی میوە و تەڕيباری ئیلام بە ١٢ هەزا میتری دووجا و ٥٠٠ میلیارد تمەن بوودجە لە ساڵی ١٣٩٧ دەستی پێ کرد و پاش تێپەڕبوونی ٦ ساڵ تەنیا ٤٠ لەسەدی جێبەجێ کراوە.
دروستکردنی مەیدانی میوە و تەڕەبار جگە لە باشترکردنی کوالێتیی بەرهەمەکان، دروستکردنی دەرفەتی کار و پشتیوانی لە وەرزێڕان، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی نرخەکان لە بازاڕدا، بەڵام ئەم پرۆژەیە لە سێبەری ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیم و کەمبوونی پشتیوانییە دەوڵەتییەکان هێشتا بە ئاکام نەگەیشتووە.