"که‌مپه‌ینی مافویستی" بۆ ٤ به‌ندکراوی سیاسیی کوردی له‌سێداره‌دراو بە ناوەکانی وه‌فا ئازه‌ربار، موحسن مه‌زڵووم، پژمان فاتحی و محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه له یه‌که‌م ساڵوه‌گه‌ڕی له‌سێداره‌دانیاندا ڕایگه‌یاند: "که بنه‌مه‌ڵه‌ی ئه‌و به‌ندکراوانه به هاوکاریی پارێزه‌ره‌کانیان خەریکی کاروباری یاسایی نێونه‌ته‌وه‌یین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان".
له به‌یاننامه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌دا هاتووه، له‌و پێوه‌ندییه‌دا کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له ڕۆژی ١٣ی ڕێبه‌ندان له شاری کۆڵنی ئاڵمان به‌ڕێوه بردووە که جه‌ختی له‌سه‌ر "بێسه‌روشوێنکردنی زۆره‌ملێی ته‌رمه‌کان و ڕێکاره یاساییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان" کردو‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ینه، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ٤ به‌ندکراوه له‌سێداره‌دراوه‌ی کورد هه‌تا ئیستا هیچ زانیارییه‌کیان له شوێنی ناشتنی ته‌رمی کوڕه‌کانیان نییه.
له ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا، وه‌فا ئازه‌ربار، موحسین مه‌زڵووم، پژمان فاتحی و محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی له به‌ندیخانه‌ی قزڵحەساری که‌ره‌جدا له سێداره دران.