لە ڕۆژانی ڕابردوودا کاک عەزیز پوورئیسماعیل، کوڕی سمایل و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بە هۆی هەڵدێران لە چیای زۆک لە سۆران کۆچی دوایی کرد.
کاک عەزیز خەڵکی گوندی گەلاز و دانیشتووی شاری سۆران لە باشووری کوردستان بوو و هاوکات شاخەوانێکی بەئەزموونیش بوو.
ناوبراو وەک کەسێکی دڵسۆزی حیزب لە باشووری کوردستان، خزمەتی بە گەل و نیشتمانەکەی کردووە و هاوکارێکی باشی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.