ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕێبەندان، کاک ڕەشید ڕۆستەمی کوڕی کەریم و لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٧ لە ئاوایی شاوەڵەدی شێخ حسێن سەر بە سەرپێڵی زەهاو، بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ساڵی ١٣٥٨ بەهۆی شەڕی عێراق و ئێرانەوە ئاوارەی باشووری کوردستان دەبێت و دوو ساڵ دواتر لە لایەن حکوومەتی بەعسەوە بە زۆرەملێ دەگۆازرێنەوە بۆ ئۆردوگای ڕۆمادی سەر بە پارێزگای ئەنبار.
لە ساڵی ١٣٦٦دا پەیوەندی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دەکات و تا ١٣٩٨ لەو ئۆردوگایە لە ژیانێکی سەخت و تاقەتپڕوکێن ژیان بە سەر دەبات.
لە ساڵی ١٣٩٨دا جارێکی دیکە ڕوو لە باشووری کوردستان دەکات و لە کەمپی قوشتەپە سەر بە پارێزگای هەولێر نیشتەجێ دەبێت.
لە هەمان ساڵدا حیزب چەندین دەورەی نیزامی بە مەبەستی پەروەردە و پێگەیاندنی ئەندامانی خۆی بەڕێوە برد کە کاک ڕەشید ڕۆستەمی یەکێک لە بەشدارانی ئەو دەورەیە بوو.
ساڵی ١٤٠١ لە لایەن حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە وەک ڕێزێک لە خەبات و تێکۆشانی ناوبراو کە زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەندامی حیزب بوو، لەوحی ڕێزلێنانی پێشکەش کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.